١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٣:٠٦
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری ئێران: دانوستانکارانی ئێرانی لە داخوازییەکانی ڕێبەری لایان نەداوە

سەرۆک کۆماری ئێران: دانوستانکارانی ئێرانی لە ڕێنوێنی و داخوازییەکانی ڕێبەری باڵای وڵات لایان نەداوە.

 پزشکیان وێڕای پێزانینی ئەندامانی تیمی دانوستانکار لەوان محەممەد باقر قالیباف و سەید عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: ئەم دەستکەوتە دەرئەنجامی یەکگرتوویی نموونەیی و هاوسۆزی و هەماهەنگیی نێوان هەرسێ هێزەکە و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکان، ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەند بێت بە بەڵێنەکانی، دەتوانێت ڕێگەی خۆش بکات چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانی ناوچەکە و دروستکردنی هەلومەرجی نوێ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

نیگەرانی و تووڕەیی ڕژێمی زایۆنیستی لەم پڕۆسەیەش نیشانەیەکی ڕوونی سەرکەوتنی نەتەوەی ئێرانە و بە فەزڵی خودا ئەم ڕێبازە بە دەسەڵاتەوە بەردەوام دەبێت.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: ئەو تیمە دانوستانکارەی کە ڕەوانەی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە دەکرێت، بەهیچ شێوەیەک لەو چوارچێوە و سیاسەتانەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لانادەن و هەموو ڕێوشوێنەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و ئەو هێڵانەی کە نیزام کێشاویە ئەنجام دەدرێن.

پزشکیان هەروەها ڕێنوێنی و پشتیوانیی ڕێبەری بە یەکلاکەرەوە زانی بۆ گەیشتن بەم سەرکەوتنە دیپلۆماسییە و دەشڵێت: "بەبێ ڕێنمایی و پشتیوانی ئەوان، دەستکەوتێکی لەو شێوەیە نەدەبوو.

ئێستا ئەرکی هەموو گەل و حکومەت و دەستە بەڕێوەبەرەکانییە کە وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بەهێزتر بکەن و ڕێبازی گەشەکردن و پێشکەوتن لە ڕێگەی هاوسۆزی و هاوکارییەوە خێراتر بکەن".

Your Comment

You are replying to: .
captcha